حەشدی شەعبی پیلانی داعش بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی ئەربەعینی پووچەڵ کردەوە

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیان پیلانی تیرۆریستەکانی داعش بۆ پێکانی زیارەتکارانی ئەربەعین پووچەڵ بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، حەشدی شەعبی هەوڵی تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی بێ ئەنجام کرد. لە هەمان پێوەندیدا، جێگرایەتی هەواڵگری حەشدی شەعبی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە بەیاننامەی جێگرایەتی هەواڵگری حەشدی شەعبی هاتووە: هێزەکانی حەشد لە ئۆپراسیۆنێکی ورددا توانیان پیلانی لە پێشەوە داڕێژراوی تیرۆریستە تەکفیرییەکان بۆ هێرش بۆ سەر زیارەتکارانی حسێنی لە ئەربەعین پووچەڵ بکاتەوە.

پێشتر فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە گەڵاڵەیەکی گشت گیر بۆ دابینی ئاسایشی زیارەتکارانی حسێنی پێک هێناوە و لە ئەو چوارچێوەیەدا پاشماوەکانی گرووپی تیرۆریستی داعشیش شوێنگیری دەکرێن.

News Code 39137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =