هاوکاری تەحریرولشام لەگەڵ تورکیا دژی کوردەکان لە سووریا

ڕێخکراوی مۆدێڕن دیپلۆماسی هۆشداریی دا گرووپی توندڕەوی تەحریرولشام بەدوای باشتر کردنی ڕوانینەکانی نیسبەت بە خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتییە و هاوکاری لەگەڵ تورکیا دەکات لە دژی کوردەکان لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مۆدێڕن دیپلۆمسی لە وتارێکدا ڕوانگەی هەیئەت تەحریرولشام لە سووریای لێک داوەتەوە کە بە وتەی ئەو، ئەو گرووپە لە ڕوانگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە گرووپێکی تیرۆریستی دێتە ئەژمار. ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی کردووە کە هیچ کات پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە نێوان گرووپە و هێزە کوردییەکان نەهاتووەتە ئاراوە بەڵام ئەو گرووپە توندڕەوە بە ریبەری محەمەد جەولانی دژایەتی توندی لەگەڵ کوردەکان هەیە و لە کاریگەری جیدی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان لەسەر دۆخی کوردەکانی سووریا باسی کردووە.

بە پێی نووسراوە مۆدێڕن دیپلۆماسی، محەمەد جەولانی دوژمنایەتی خۆیی لەگەڵ کوردەکانی وەکوو تورکیا نەشاردەوە و وتوویە لە ئەگەری چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا، خەونی کوردەکانیش دەدرێتە با.

مۆدێڕن دیپلۆماسی سەبارەت بە بەفەرمی ناسینی ئەو دەستە گرووپە توندڕەوانە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هۆشداریی دا و لە هەمان کاتیشدا لە هەوڵی ئەو گرووپانە بۆ بەفەرمی ناسینی خۆیان لە لایەن کۆمەڵگای نیودەوڵەتییەوە لە ڕێگای یارمەتی تورکیاوە هەواڵی داوە و نووسیویە ئەو بابەتە نەک لە زیانی کوردەکان بەڵکوو لە زیانی سەرجەم خەڵکی سووریایە.

News Code 39136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =