سەرۆک کۆمار بۆ تاجیکستان سەفەر دەکات

سەرۆک کۆمار بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی شانگهای و دیداری دوو لایەنە، بۆ تاجیکستان سەفەر دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەییسی لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری تاجیکستان و بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی شانگهای، بۆ دووشەمە سەفەر دەکات.

رەییسی لە یەکەمین سەفەری دەرەوەی وڵاتدا بۆ بەشداری و پێشکەش کردنی وتەدان لە کۆبوونەوەی شانگهای، بۆ ئەم وڵاتە سەفەر دەکات.

سەرۆک کۆمار لەم سەفەرەدا جگە لە بەشداری لە کۆبوونەوەکە، لە گەڵ بەرپرسان و سەرۆکی شاندە بەشداربووەکانیشدا دیداری دوو لایەنەی دەبێت. شاندێک لە بەرپرسانی سیاسی و ئابووری لەم سەفەرەدا دەبنە هاوڕێی سەرۆک کۆمار.

News Code 39125

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =