ئێران و عێراق لە ڕێگای پشت بەستن بە دەفرایەتییەکانی خۆیان کێشەکان چارەسەر بکەن

سەرۆکی مەجلیسی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی دەرەوەی ئەم ناوچە هەرگیز بە پێی بەرژەوەندی ئێران و عێراق بڕیار نادەن، وتی: ئەم وڵاتانە دەبێ لە ڕێگای پشت بەستن بە دەفرایەتییەکانی خۆیان کێشەکان چارەسەر بکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە دیدار لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: دەبێ دەرفەتێک دابین بکرێت ئەو کەسانەی ڤاکسینیان کوتاوە، لە ڕێپێوانی ئەربەعیندا بەشداری بکەن.

ئەو وێڕای ئاماژە بە بەشداری بیانییەکان لە ڕووداوەکانی ناوە بە مەبەستی لەناو بردنی ئاسایش، وتیشی: بۆمان سەلمێندراوە کە وڵاتانی دەرەوەی ناوچە هەرگیز بە پێی بەرژەوەندی ئێران و عێراق بڕیار نادەن و ئەم وڵاتانە دەبێ لە ڕێگای پشت بەستن بە دەفرایەتییەکانی خۆیان کێشەکان چارەسەر بکەن.

ناوبراو هەروەها وێڕای داکۆکی لە سەر پێویستی لە بەرچاو گرتنی خاڵە تەندروستییەکان بۆ ئەربەعین، ڕاشیگەیاند: دەبێ دەرفەتێک دابین بکرێت ئەو کەسانەی ڤاکسینیان کوتاوە، لە ڕێپێوانی ئەربەعیندا بەشداری بکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەم دیدارەدا داکۆکی کردە سەر گرینگایەتی پێوەندی نێوان دوو وڵات لە ناوچە و زۆرتر کردنەوەی هاوکارییە دوو لایەنەکان.

News Code 39095

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha