عێراق بە زووترین کات گرووپە دژبەرەکانی ئێران دەربکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە گەڵ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا دوو لایەن سەبارەت بە دواهەمین دۆخی ناوچە و پێویستی پێوەندی دوو لایەنەی ئێران و عێراق باس و وتووێژیان کرد.

شەمخانی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە جووڵەی گرووپە تیرۆریستیەکانی دژبەری ئێران لە خاکی عێراق وتی: دەبێ دەوڵەتی عێراق بە زووترین کات گرووپە دژبەرەکانی ئێران لەو‌وڵاتە دەر بکات.

ئەو ئەمڕۆ پاش هاتن بۆ تاران، لە گەڵ سەرۆک کۆمار چاوپێکەوتنی کرد و وێڕای ڕێزنان لە پشتیوانی ئێران لە دەوڵەتی عێراق بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریسم، وتی: هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە پێوەندی لە گەڵ ئێران جێگیرە و حکوومەت و میلەتی عێراق لە هەموو بوارەکان لە پەنای ئێران دەبن.

News Code 39093

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =