بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو دوو دەنگی بەهێزی یەك لەدوای یەك لە هەولێر بیسترا و دژەتیرۆر دەڵێت: بە درۆنی بۆمب ڕێژكراو هێرشكراوەتەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
لەسەر هێرشەكە دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
ئەندامێكی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش زانیاری لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر خستەڕوو ڕایگەیاند، هێرشەكە بە دوو فڕۆكەی بۆمبڕێژكراوبووە و هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.
عەبدولخالق تەلعەت، ئەندامی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش ڕایگەیاند، ئەوەی لە هێزەكانی ئەمریكاوە دەستمان كەتووە، بە دوو فرۆكەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر.
بۆچوونی ئێوە