دەبێ ئەمریکا بە سیاسەتە سەربازییەکانیدا بچێتەوە

پرۆفیسۆر ڕابێرت شاپیرۆ وێڕای ئاماژە بە شکستی ئەمریکا لە ئەفغانستان، وتی: کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئەمریکا بە سیاسەتە سەربازییەکانی خۆیدا بچێتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ٢٠ ساڵ لە ڕووداوی ١١ی سێپتەمبەر تێدەپەڕێت و هێشتا لایەەکانی ئەم ڕووداوە ڕوون نەکراوەتەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا راپۆرتی زۆر لە سەر لایەنە نادیارەکانی ئەم ڕووداوە نووسراوە.

یەکەم جار ئەلقاعیدە تۆمەتبار کرا. ١١ی سێپتەمبەر بیانوویەک بۆ داگیرکردنی ئەفغانستان بوو. بۆ لێکدانەوەی زۆرتری ئەم بابەتانە، لە گەڵ ڕابێرت شاپیرۆ ماموستای زانکۆی کۆلۆمبیا وتووێژمان کرد. ناوبراو چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستانی نیشاندەری شکستی ئەمریکییەکان زانی و وتی: ئەمریکا هەوڵی داوە ئەرتەشێک وەکوو ئەرتەشی خۆی لە ئەفغانستان پێک بێنێت بەڵام نەیانتوانیوە بە باشی ئەو هێزانە فێری کەڵک وەرگرتن لە چەک و پاراستنی ئەوانە بکەن.

ناوبراو سەبارەت بە یەکگرتوویی تاڵەبان و ئەمریکا وتی: من پێم وانییە ئەمریکا و تاڵەبان پێکەوە ڕیککەوتنێکیان واژۆ کردبێت.

ئەو هەروەها سەبارەت بە رەخنەکان لە چوونە درەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستانیش وتی: ئەم چوونە دەرەوە نیشاندەری شکستی ئەمریکا بوو. گەر ئەمریکا بیتوانیای شارۆمەندانی دیکەش لە ئەفغانستان بباتە دەرەوە، ڕەنگە ڕەخنەکان کەمتر ببوایا.

ئەم ماموستای زانکۆیە ڕوونی کردەوە: چوونی ئەمریکا بۆ وڵاتانێکی وەکوو ئەفغانستان و عێراق وێرانی زۆری لەم وڵاتانە پێک ‌هێناوە بۆیە من پێم وایە کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئەمریکا بە سیاسەتە سەربازییەکانی خۆیدا بچێتەوە و بگەڕێتەوە سەر کەڵک وەرگرتن لە دیپلۆماسی و پێوەندی چاند لایەنە.

News Code 39046

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =