ئێران پاڵپشتی لە گفتوگۆ و ڕێککەوتنی لایەنە ئەفغانستانییەکان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئیران لە تویتێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی وەزیرانی 6 وڵاتی دراوسێی ئەفغانستان نووسی: ئێران لە گفتوگۆ و ڕێککەوتنی لایەنە ئەفغانستانییەکان پاڵپشتی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی 6 وڵاتی دراوسێی ئەفغانستان نووسی: لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی وەزیرانی دەرەوەی 6 وڵاتی دراوسێی ئەفغانستان لەسەر ئاسایش، سەقامگیری و گەشەی ئەو وڵاتە لە سێبەری پێکهێنانی دەوڵەتێکی گشت گیر، ڕەنگدانەوەی هەمەجۆری و ورەی کۆمەڵگای ئەفغانستان، هەوڵ بۆ گفتوگۆ لە جیاتی توندوتیژی و رەت کردنەوەی دەستێوەردانی دەرەکی جەختم کرد.

News Code 39034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =