تورکیا لە هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان گازی کیمیایی بەکار دەهێنێت

هەپەگە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە بەکارهێنانی هێزەکانی تورکیا لە چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، لقی سەربازی پەکەکە، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کرد کە تورکیا لە هیرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر هەرێم، چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.

لە بەیاننامەکەی هەپەگە هاتووە: سوپای داگیرکەری تورکیا لە هێرش بۆ سەر ناوچەی ورخەلە لە هەرێمی کوردستان، کە لە 5 ی سێپتەمبەر ڕووی دا، 18 جار مادەی تەقەمەنی و گازی کیمیایی و ژەهراوی بەکار هێناوە.

سەربازانی تورکیا دوای بوردمانی کیمیایی بەدوای پێشڕەوی لە ناوچەی ورخلە بوون کە لەگەڵ بەرخۆدانی هێزەکانی پەکەکە بەرەوڕوو بوونەوە و ناچار بە کشانەوە بوون.

لە حاڵێکدا کە گەشتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە ئەو ناوچە هەر درێژەی هەبوو، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەڤەری گوندی گونگن بانیک و منین لە ناوچەی هەفتانینیان تۆپباران کرد.

News Code 39032

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =