بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکینەکانی پاراستنی گەل کە بەشێکی سەرەکییە لەهێزەکانی سوریای دیموکرات لەزاری نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکە ڕایگەیاند: دەیانەوێت زمانی دیالۆگ بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەمولایەنە سیاسییو نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنن بەتورکیاشەوە.
نوری مەحمود باسی لەوەشکرد، ئەمریکا وەک پێویست ڕۆڵی خۆی نەگێڕاوە بۆ کردنەوەی دەرگای چارەسەر بۆ کێشەی سوریاو سەقامگیرکردنی دۆخی ئەو وڵاتە.
وتەبێژەکەی یەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە، هاوپەیمانانو ئەمریکاو ڕوسیا بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا و بەئامانجگرتنی کەسانی مەدەنی بێدەنگییان هەڵبژاردوە.

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، ئامادەی باشکردنی پەیوەندییەکانیانن لەگەڵ وڵاتان بەتورکیاشەوە، دهشڵێت:"ئەمریکا وەک پێویست ڕۆڵی خۆی نەگێڕاوە".
News Code 38979
بۆچوونی ئێوە