ڕیکخراوەی فڕۆکەوانی: ڤیزای تاکەکەسی بۆ عێراق دەرناچێت

بەرپرسێک وتی: عێراق بە هیچ شێوەیەک بۆ موسافیرەکان ڤیزای تاکەکەسی دەرناهێنێت و ئەو ئاژانسانەی کارێکی وایان کردبێت، دەبێ خەسار بدەنەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، حەسەن خۆشخوو، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی چاودێری بۆ سەر فڕۆکەخانەکان، کۆمپانیاکان و ئەنستیتۆ ئاسمانییەکانی وڵات وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەموو فڕینەکان بۆ ئەفغانستان هەڵوەشاونەتەوە، وتی: بە بۆنەی کێشەکان و گۆڕانە سیاسییەکان لە ئەفغانستان، فڕین بۆ ئەو وڵاتە بە هیچ شێوەیەک ئەنجام نابێت.

ئەو وتیشی: سەفەر بۆ وڵاتە جۆراوجۆرەکان پێوەندی بە یاسای وەرگرتنی موسافیر لەو وڵاتانە هەیە هەڵبەت ئێستا هەندێ لە وڵاتان وەکوو عێراق ڤیزای تاکەکەسی بۆ موسافیرەکان دەرناکەن.

خۆشخوو ڕایگەیاند: وەرگرتنی موسافیر بۆ عێراق تەنیا بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە و دیپلۆماتەکانە و بە هیچ شێوەیەک ڤیزای تاکەکەسی دەرناچێت، گەرچی هەندێ لە ئاژانسەکان لەم بوارەدا کاری نایاساییان ئەنجام دا بەڵام دەبێ خەسارەکەی بدەن.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: لە کاتی پشوو بوونیشدا هەندێ موسافیری ئێرانی بۆ عێراق سەفەریان کرد بەڵام بە هۆی ئەوەی کە هیچ ڤیزایەک بۆ ئەوان دەرنەکرا بوو، ژمارەیەکیان لە فڕۆکەخانەدا ئاوارە بوون.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێستا فڕینەکانی تورکیا بەردەوامە و موسافیرەکان دەتوانن بلیت وەربگرن و سەفەر بکەن بەڵام هێشتا تۆڕی گەشتیاری بەڕێوە ناچن

News Code 38976

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =