7 ئەندامی ون بوونی پەکەکە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە کوژراون

هێزەکانی پاراستنی گەل لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد کە 7 هێزی ئەو پارتە کە مانگی ڕابردوو لە خەڵیفان ون بووبوون، لەلایەن پارتییەوە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر هێزەکانی پاراستنی گەل، لقی سەربازی پەکەکە، لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کرد 7 گریلای ئەو گرووپە کە مانگی ڕابردوو لە ناوچەی خەڵیفان لەگەڵ هێزەکانی پارتی تەقەیان لە یەکتر کردبوو و چارەنووسیان لەبەدەست نەبوو، لەلایەن ئەو هێزانەوە کوژراون.

لە بەیاننامەی هەپەگە کە لە هەواڵدەری هاوار بڵاو بووەتەوە هاتووە: گرووپێکی حەوت کەسی لە گریلاکانمان لە ناوچەی خەڵیفان لە کاتی پەڕینەوە لە ڕووباری زێ کەوتوونەتە داوی هێزەکانی پارتییەو ەو هێرشیان کراوەتە سەر. هەندێک زانیاریمان لەسەر کوژرانی ئەو گەریلاگەلە وەرگرتووە.

هەپەگە ئەو هەوڵەی هێزەکانی پارتیی ناجوامێرانە و لە زیانی بزووتنەوەی ئازادی خوازی کوردەکان وەسف کردووە و زیادی کردووە لە دۆخێکدا کە گەلەکەمان و هێزەکانمان لەلایەن تورکیاوە کراونەتە ئامانج، پارتیش لە هێرشە فاشیستییەکان بەشداری دەکات.

News Code 38969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =