ئەمریکا بە سیناریۆسازی بەدوای درێژەدان بە گەمارۆکان لەسەر ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکییەکان ئەم جارە بە سیناریۆی هالیڤوودی، هەوڵ دەدەن گەمارۆکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەسەر ئێران بهێڵنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ سەپاندنی گەمارۆ لەسەر چوار هاووڵاتی ئێران بە پێی تۆمەتی ساختە، وتی: بەداخەوە بەرپرسانی ئێستای ئەمریکا ڕێگا شکست خواردووەکەی دەوڵەتی پێشوو دەپێوێت.

ناوبراو زیادی کرد: پاڵپشتانی گەمارۆ لە ئەمریکا پاکێجی گەمارۆی خۆیان بەهۆی ئەوپەڕی خۆڕاگرییەوە خالی بینەوە و ئەم جارە ڕوویان کردووەتە سیناریۆی هالیڤوودی، هەواڵیان ئەوەیە لەو ڕێگایەوە گەمارۆکان لەسەر ئێران بهێڵنەوە.

News Code 38957

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =