پێنتاگۆن: ئەمریکا هێزەکانی لە سووریا ناکشێتەوە

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە درێژەی دیدارەکانی بەرپرسانی ئەمریکا کەگەڵ فەرماندە کوردەکانی سووریا، لە جەختی نەچوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو دیدارانە و هاوردنی وەجبەیەکی نوێی سەربازی بۆ ناوچە کوردنشینەکان هەواڵیداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بریتانیا، لە دیداری بەرپرسانی ئەمریکی لەگەڵ فەرماندەی کوردەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ڕەققە و تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لەوانە توند بوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە ئەو ناوچە هەواڵی داوە.

ئەو بنکە مافی مرۆڤە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی پاگەندەی کردووە کە لایەنی ئەمریکی جەختی کردووە کە نایەوێت هێزەکانی خۆی لە کوردستانی سووریا بکشێتەوە هەرچەندە نەچوونە دەرەوەی ئەوان لە باکووری سووریا ئەگەری هەیە توند بوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکانی بەدواوە بێت.

لایەنی ئەمریکی هەروەها بەڵێنی داوە دۆخی کوردستانی سووریا باشتر بێت و لە داهاتوودا پاڵپشتی زیاتری هێزە کوردی-عەرەبەکان ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک دەکات.

News Code 38953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha