ساڵانە 6 ملیار دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی ئێران هەناردە دەکرێت

ئەندامی لێژنەی تەعاونی گوندەواری ئێران لە هەناردە کردنی ساڵانی 6 ملیار دۆلار جۆرەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕەحمەتوڵڵا پەریچهر، ڕۆژی دووشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سیلۆی 15 هەزار تۆنی شاری ساحێبی سەقز ڕایگەیاند: ساڵانە زیاتر لە 120 ملیۆن تۆن جۆرەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی لە وڵات بەرهەم دێت کە بەرانبەرە لەگەڵ 6 ملیار دۆلار.

ناوبراو زیادی کرد: سەرەڕای گەمارۆ ستەمکارانەکان، گەشەی بەشی کشتوکاڵی و بەرز بوونەوەی میکانیزاسیۆن لە ئەو بوارە دەبینین.

پەریچهر وتیشی: پارێزگای سنووریی کوردستان یەکێک لە جەمسەرە سەرەکییەکانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ئێران دێتە ئەژمار و دەتوانێت لە بواری هەناردە کردنیش ببێتە جەمسەرێکی گرینگ.

News Code 38900

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =