بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق شه‌ممه له كۆشكی به‌غداد پێشوازیكرد له ئه‌میر عهبدولههیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
له‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ و پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌بواری جۆراوجۆره‌كان و كاراكردنی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌كه‌رته‌كانی ئابوری و بره‌ودان به بازرگانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه هاوسه‌نگه‌كانی عێراق ئامانج لێی ھێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه‌دا، ھه‌روه‌ك چۆن ھه‌وڵێكه بۆ كۆتایهێنان به ئاڵۆزی و بارگرژییه‌كان، عێراق كار ده‌كات به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ی ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی په‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ ھه‌ماھه‌نگی و ھاوبه‌شی گۆڕانێكی گرنگه بۆ ھێنانهكایهوهی ھاریكاری جددی له‌رێگه‌ی دامه‌زراندنی چوارچێوه‌یه‌كی ھاوبه‌ش، تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ ناوچه‌كه دابین بكات.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا به‌رھه‌م ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌رو، دیالۆگ و گفتوگۆ و ھاریكاری گرنگه، بۆیه پێویسته ھه‌مو وڵاتان به‌یه‌كه‌وه روبهڕوبوی ئه‌و ئاسته‌نگه زۆرانه ببێنه‌وه كه روی له ناوچه‌كه كردوه، به‌تایبه‌تی ریشه‌كێشكردنی تیرۆر و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی و مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و پاراستنی ژینگه، ھاوكات جه‌ختیشیكرده‌وه كه پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سه‌روه‌ری عێراق بنه‌مایه‌كی گرنگی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه.
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێرانی گه‌یانده سه‌رۆك به‌رھه‌م بۆ سه‌ردانیكردنی ئێران.
ھاوكات پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق دووپاتكرده‌وه، ھه‌روه‌ھا به‌گرنگییه‌وه باسی له‌پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان ھه‌ردو وڵات كرد و ھه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی عێراقشی به‌رزنرخاند بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه.
بۆچوونی ئێوە