ئێران دانوستانێک کە ئاکامی کردەیی بێت قبووڵ دەکات

سەرۆکی دەزگای دیپلوماسی وتی: ئێران دانوستانێک کە ئاکامی دیار و کردەیی ببێت و ماف و بەرژەوەندی خەڵکی ئێران دابین بکات، قەبووڵ دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر, جوزف بورل لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان پیرۆزبایی هەڵبژاردنی ناوبراو وەکوو وەزیری دەرەوەی کرد و وتیشی: یەکێتی ئەورووپا بۆ گەشەی هاوکاری لە گەڵ ئێران ئامادەیە و ناردنی نوێنەری باڵای یەکیەتی بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نیشاندەری خواستی یەکێتی بۆ هاوکارییە.

ئێران دانوستانێک کە ئاکامی کردەیی بێت قبووڵ دەکات

بورل داکۆکی کردە سەر خواستی یەکێتی ئەورووپا بۆ جێگیربوونی دەوڵەتی نوێی ئێران.

ئەو هەروەها وێڕای ئاماژە بە گۆڕانەکانی ئەفغانستان، وتیشی: پێویستە بە مەبەستی یارمەتی دان بە کۆچبەرە ئەفغانەکان، پێکەوە هاوکاری بکەین.

ئەمیرعەبدوڵاهیانیش لەم وتووێژە وتی: ئێران دانوستانێک کە ئاکامی دیار و کردەیی ببێت و ماف و بەرژەوەندی خەڵکی ئێران دابین بکات, قەبووڵی دەکات.

ناوبراو ڕێگای چارەی ئەفغانستانی پێک هێنانی دەوڵەتی گشتگیر زانی و وتیشی: خەڵکی ئەفغانستان دەبێ بۆ داهاتووی خۆیان بڕیار بدەن.

News Code 38850

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =