بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووری مەحموود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزی سەرازی تورکیا بۆ سەر شەنگال و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئەو هێرشانەی زنجیرە هێرشێک وەسف کرد و وتی کە حکومەتی تورکیا بە خراپ بەکارهێنانی ئیمکاناتی ناتۆ لە ناوچەکە شەڕ و ئاژاوە دەنێتەوە. ناوبراو سیاسەتی ئاژاوەنانەوەی تورکیای هەڕەشەیەک بۆ هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەسف کرد.
مەحموود بە وتنی ئەوەی کە خۆبەڕێوەبەرییەکانی کوردەکان لە کوردستانی سووریا دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئەوان، وتی: دەوڵەتی تورکیا کە لەسەر بنەمای شۆوێنیسم و ڕەگەزپەرستی دانراوە، هەمیشە شوناس، بوون و فەرهەنگی کوردیی هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی بینیوە.
ناوبراو هاوپەیوەند بە هێرشەکانی ئەم دواییەی حکومەتی تورکیا بۆ سەر هەرێم، شەنگال و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: سوپای تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا و ناتۆ پشتیوانی و هاوکاری وەردەگرێت. تورکیا لە ئەو ئیمکاناتە دژی خەڵکی ناوچەکە کە دەیانەوێت شەرافەتمەندانە، ئازاد و دیمۆکراتیک بژین، بەکار دەهێنێت. حکومەتی تورکیا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان لە ئەو پێوەندییەدا کەڵکی خراپ وەردەگرێت.
بۆچوونی ئێوە