بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان، له‌سه‌ر بڕیارى پارێزگاری کرماشان، هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیراوه.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، بڕیارەکە بەهۆی کۆبونەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیو گەشتیاری وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەقەسری شیرین کە دەیانەوێت بەمەبەستی زیارەتو بەشداریکردن لەیادی عاشورا بێنە هەرێمی کوردستان‌و لەوێشەوە بچنە کەربەلاو شارەکانی عێراق.
ئه‌وه‌ش باسكراوه، ماوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لەدەروازەكه دیارینەکراوە، تەنها هاوڵاتیانی هەردوو وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان ئاشكراده‌كات، هاتوچۆى گه‌شتیاریی له‌و ده‌روازه‌یه ڕاگیراوه ئه‌وه به‌بڕیارى پارێزگارى كرماشان بوه.
News Code 38702
بۆچوونی ئێوە