مەرجی هاتنی موسافیرەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران

بەڕێوەبەرایەتی سنووری حاجی عومران، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند موسافیرەکانی هەرێمی کوردستان بە بێ بەڵگەی نەرێنی بوونی پشکنینی کۆرۆنا ناتوانن بۆ ئێران سەفەر کەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە راگەیندراوێک کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی سنووری حاجی عومرانەوە بڵاو کراوەتەوە، بە ئەو موسافیرانەی دەیانەوێ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران سەفەر کەن رایگەیاند کە لە رۆژی چوارشەمەوە بە بێ بەڵگەی نەرێنی بوونی پشکنینی کۆرۆنا ناتوانن بۆ ئێران سەفەر کەن.

لەم ڕاگەیندراوەدا نووسراوە هەر کەس دەیەوێ بۆ ئێران سەفەر کات، دەبێ پێشتر پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت و گەر ئاکامەکەی نەرێنی بوو دەتوانن دەرباس بن.

News Code 38617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha