پەرلەمانتارێکی کورد گەندەڵیەکی گەورە لە هەولێر ئاشکرا دەکات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: 680 دۆنم زەوی لەهەولێر لە زۆنی زێڕ دراوە بە دوو كۆمپانیا ئەگەر بفرۆشرایە داهاتەكەی یەك ملیار دۆلار دەبوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند: لە گرانبەھاترین شوێنی ھەولێر، بەرامبەر فڕۆکەخانەی ھەولێر، نێوان شەقامی ١٠٠ مەتری و ١٢٠ مەتری، دوو پارچە زەوی بەڕووبەری ٦٨٠ دۆنم زەوی لە زۆنی زێڕ مابوەوە، ململانێ بوو کامیان بیبەن.

عەلی حەمەساڵح ئەوەش دەخاتەڕوو، لەماوی ڕابردودا زۆر ھەوڵیداوە ئەم زەویە بفرۆشرێت، ئەگەر ٤٠٪‏ بکرایە بە سەوزایی و بە دیزاینێکی شایستە بفرۆشرایەو بکرایە بە پرۆژە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داھاتی دەبوو بۆ خەزێنەی گشتی(زیاتر لە دوو ھێندی ئەو پارە ئەم کابینە بۆ پرۆژە خەرجی کردوە).

ئەوپەرلەمانتارە باس لەوەدەكات ،پارچە زەویەكان لە نێوان دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتوودا دابەشکرا، لەڕێگای کۆمپانیای لالاڤەوە دەکرێتە گرانبەھاترین پرۆژەی ھەولێر و ئێستا شۆفڵ و حەفارە کاری تێدادەکات و ئاڵای کۆمپانیاکەیان لەسەر پرۆژەکە ھەڵکراوە،کۆمپانیایەکیان نزیکەی ٤٠٠ دۆنم و ئەوی دیکەش ٢٨٠ دۆنمی برد!!
لەبارەی ئامانجی كۆمپانیاكانەوە عەلی حەمەساڵح دەڵێت، ٦٥ باڵەخانەی ٢٠ نھۆمی، نرخی یەک مەتر شوقە ١٥٠٠ دۆلارە، واتە: شوقەیەک ئەگەر ٢٠٠ مەتر بێت ٣٠ دەفتەر!
٧٥٠ ڤێلای ھەزار مەتری، نرخی مەترێک ٢٥٠٠ دۆلارە، واتە: ڤێلایەک(دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار) ٢٥٠ دەفتەر دۆلار!
ھەندێک ڤێلای زیاتر لە دوو ھەزار مەترەو نرخی مەترێک ٣٠٠٠ دۆلار، واتە: ڤێلایەک (٦ ملیۆن دۆلار) شەش سەد دەفتەر!
لە ئاوی ئیفرازەوە ئاو ڕادەکێشرێت بۆ ڕوبارێکی دەستکرد بۆ ناو پرۆژە! لەکاتێکدا ھەولێر بێ ئاوە!
لەبارەی قازانجی كۆمپانیاكانەوە پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح دەڵێت،
-قازانجی ئەو دوو کۆمپانیا لەم زەویە بەبێ ئەوەی ھیچ کارێک بکەن زیاتر لە دوو ھێندەی تێچونی شەقامی ١٢٠ مەتریە!
-قازانجی ئەم دوو کۆمپانیا پارەی دروستکردنی ھەزارو ٢٠٠ قوتابخانەیە،دەپرسێت"بەمە دەوترێت چاكسازی".
لەڕابردودا لەدوای نەوت گەندەڵی بواری زەوی و زار لەهەرێم زۆرترین قسەوباری لەبارەوە كراوە.

News Code 38581

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha