کۆمیتەی هاوبەشی کرانەوەی دەروازە سنوورییەکانی ئێران و عێراق پێک بێت

سەرۆکی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کە بۆ ئیلام سەفەری کردبوو، لە دانیشتنێکی هاوبەش لە گەڵ پارێزگاری ئیلام داوای پێک هێنانی کۆمیتەی هاوبەشی دوو وڵات بۆ کرانەوەی دەروازە سنوورییەکانی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەلواعەلی لەم بارەوە وتی: مەبەستی سەرەکی ئێمە لە سەفەر بۆ ئیلام دیدار لە گەڵ بەرپرسانی پارێزگا و سەردانی بازاڕچەی شەهابی یا چنگولەیە.

ئەو سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێرانیش وتی: لەم ڕێککەوتننامەدا بڕیار درا کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ دەروازە سنوورییەکان پێک بێت و گەر پێک بهاتبا، ئێستا سنوورەکان کراوە بوون.

ناوبراو داوای کرد ئەم کۆمیتە خێرا پێک بێت و ڕایگەیاند: من و هاوکارانم لە پارێزگاکانی واست و میسان داخوازییەکانی ئێوە بۆ کرانەوەی دەروازە سنوورییەکان شوێنگیری دەکەین.

News Code 38550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha