ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ناچێتە دەرەوە

ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکایەتی هاوبەشی یەکیەتی نیشتمانی داکۆکی کرد: هێزە ئەمریکییەکان گەر لە عێراق بڕۆنە دەرەوە، لە هەرێمدا دەمێننەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، وەستا ڕەسووڵ ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکایەتی هاوبەشی یەکیەتی نیشتمانی سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، وتی: هێزە ئەمریکییەکان گەر لە عێراق بڕۆنە دەرەوە، لە هەرێمی کوردستاندا دەمێننەوە چونکوو گەورەترین کونسوولگەری ئەم وڵاتە لە هەرێم دایە.

ئەو ڕاشیگەیاند: لە ساڵی 2015ەوە ئەمریکا بووجەی تایبەت بۆ ئەرتەشی عێراق و هێزی پێشمەرگە تەرخان کراوە و گەر هێزەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق بڕۆنە دەرەوە، یارمەتی بە ئەرتەش و هێزەکانی پێشمەرگە درێژەی دەبێت.

هەروەها هۆشداری دا گەر ئەمریکا لە عێراق بڕواتە دەرەوە، جارێکیتر داعش هەندێ ناوچە و شارەکانی ئەم وڵاتە داگیر دەکات.

News Code 38519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =