کام یەکە لە بەرپرسانی بیانی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ڕەئیسی بەشداری دەکەن؟

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی هەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران سەرەڕای هەموو کێشەکان بەهۆی تەشەنە سەندندی کۆرۆنا لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە 115 بەرپرسی بیانی و نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری وڵاتان لە ئەو رێوڕەسمە بەشداری دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی پێنجشەممە 14 ی گەلاوێژ کاتژمێر 17 لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بەڕێوە دەچێت. ئەو ڕێوڕەسمە هەمیشە بە ئامادەبوونی سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتانی دەرەکی بەڕێوە دەچێت بەڵام ئامادەبوونی بەرپرسانی بیانی لە سێزدەهەمین ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار بە پێی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لەگەڵ ئەما و ئەگەر بەرەوڕوویە.

بە وتەی سەید نزامەدین مووسەوی وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی یازدەیەم، سەرەڕای دۆخی کۆرۆنایی، لە سێزدەهەمین ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری، 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتەوە بەشداری دەکەن کە بریتین لە 10 کەس لە بەرپرسانی وڵاتان، 20 سەرۆکی پەرلەمان، 11 وەزیری دەرەوە، 10 وەزیری دیکە، نێردەی سەرۆکی حکومەتەکان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانەکان، لێژنەی پەرلەمانی، سەرۆک، بەرپرسان و نوێنەرانی 11 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوچەیی.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوازدەهەمین ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئیران لە ساڵی 96 و سەرەڕای ئەوەی کە هیچ هەواڵێک لە کۆرۆنا نەبوو، بەئامادە بوونی نوێنەری96 وڵات و بنکەی نێودەوڵەتی بریتی لە 8 سەرۆک کۆمار و 19 سەرۆکی مەجلیس، 9 جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، 7 جێگری سەرۆکی مەجلیس، 11 وەزیری دەرەوە، 35 نێردەی تایبەت، 12 جێگری وەزیری دەرەوە، 6 سەرۆکی گرووپی دۆستی و پەرلەمانی و 2 سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوە بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرت یمێهر، تا ئەم چرکە ئەو بەرپرسە بیانیانە کە ئامادەییان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی یەکلایی کردووەتەوە، بە شێوەی خوارەوەیە:

نێردەی تایبەتی دەوڵەتی هیند

ئێنرکە مۆرا جێگری سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا

نوێنەری تایبەتی پاپا

نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور

وەزیری دەرەوەی بەنگالیا

سەرۆک وەزیرانی سووریا

وەزیری دەرەوەی عومان

نێردەی ئەلکساندر وۆڤچیچ سەرۆک کۆماری سربستان

قاسم قولی گوڵ موراد ویچ بابایۆف جێگری ئەنجومەنی نەتەوەیی مەسلەحەتی تورکەمەنستان

سەرۆکی پەرلەمانی نامیبیا

سەرۆکی مەجلیسی سێنێگال

ئیگۆر زۆرچیچ سەرۆکی مەجلیسی سلۆڤێنی

مووسا فەکی محەمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقا

زۆبر عەلی مۆلید سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی زەنگبار

فەزل هادی موسلێم یار سەرۆکی مەجلیسی سێنای ئەفغانستان

جان یۆستینۆ دۆگیا سەرۆکی مەجلیسی تانزانیا

سەرۆکی مەجلیسی سیرالئۆن

سەرۆکی مەجلیسی کنیا

ئەمینداری گشتی یەکێتی مەجلسی وڵاتانی ئیسلامی

سپریانۆ کاساما سەرۆکی مەجلیسی نەتەوەیی گینە بیسائۆ

لۆئیس ویا ونۆ سەرۆکی مەجلیسی بنین

تالانت مامیتۆف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای باڵای قرقیزستان

ئاسکار شاکیرۆ جێگری سەرۆکی مەجلیسی سێنای قەزاقستان

تندی مۆدیس سەرۆکی پەرلەمانی ئەفریقای باشوور

ڤیلادمیر ئاندیچنکۆ سەرۆکی مەجلیسی بلارۆس

ونتۆرا پاچیکۆ سەرۆکی یەکێتی نێوان مەجلیسان " IPU"

ئۆیکا داسی سەرۆکی مەجلیس و نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری سربستان

ویاچس لاور ولۆدین سەرۆکی دۆماری ڕووسیا

ساحبه غفارابا سەرۆکی مەجلیسی نەتەوەیی ئازەربایجان

مستەفا شنئۆپ سەرۆکی مەجلیسی نەتەوەی گەورەی تورکیا

ءەموود سەباغ سەرۆکی مەجلیسی سووریا

سینی ئۆمارۆ سەرۆکی مەجلیسی نەتەوەیی نیجریا وەکوو نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆمار

محەمەد تۆی زوکیرزادا سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی مەجلیسی باڵای تاجیکستان

ڕۆما سەرۆکی گرووپی دۆستی بڕازیل

مەرجان ئاسمی محەمەد فائی نوێنەری پەرلەمانی سریلانکا وەکوو نیردەی تایبەتی سەرۆک کۆمار

محەمەد راشدبن حەسنوون جێگری سەرۆکی مەجلیسی مالزیا

محەمەد سادقی سنجرانی سەرۆکی مەجلیسی سێنای پاکستان

نوورەدین جان ئیسمائیل ئۆگ سەرۆکی مەجلیسی ئۆزبکستان

سۆما فۆدە جێگری سەرۆکی مەجلیسی گینە کۆناکری

وەزیری دەرەوەی بۆسنی

نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان

نوێنەری سەرۆکی ئۆپێک

نوێنەری یەکێتی ئۆراسیا

نوێنەری یەکێتی نێوان مەجلیسان

نوێنەری یەکێتی نێوان مەجلیسانی ئیسلامی

نوێنەری نێوان مەجلیسانی ئاسیایی

نوێنەری ئێکۆ

نوێنەری کەسایەتییە ئایینی و مەزەبییەکان و هەروەها کەسایەتییە کاریگەرە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی جیهانی ئیسلام

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هەواڵنێری مێهر هەروەها زانیاری دەست خستووە کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان و هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی بەشداری دەکەن.

لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە بە پێی مادەی 121 ی دەستووری سوێند دەخوات کە هەموو هەوڵی خۆی لە ڕێگای ئەنجامی بەرپرسیاریەتیەک کە لە ئەستۆیەتی، بخاتە گەڕ و لە کۆتاییدا سوێندنامەکە واژۆ دەکات.

News Code 38515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =