نێچیرڤان بارزانی میوانی ڕێورەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێ ئێرانە

شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانی ئێران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بریارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتى شاندێک سەردانی ئێران بکات و سەردانەکەش بەمەبەستى بەشداریکردنە لە مەراسیمى سوێندخواردن و دەست بەکاربوونى ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران.

ئەندامانى شاندەکەش پێکهاتوون لە سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و کوێستان محەمەد وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى و محەممەد حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان.
بڕیارە سبەینێ سێ شەممە ئیبراهیم رەئیسی، وەکو سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە پەرلەمانى وڵاتەکەى سوێندى یاسایی بخوات.

News Code 38494

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha