ئۆلیانۆف: ئەگەری ڕێککەوتنی نوێی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران مومکین نییە

نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤیەنا بە دەربڕینی هیوا سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکان، هۆشداریی دا کە ئەبێ هەر ئەو ڕێککەوتنە سەەتاییە زیندوو بکرێتەوە و ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران نامومکینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەنا، لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیزۆستیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەنا دوای بەڕێوە چوونی سوێند خواردنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، باسی کرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە کە کاتی دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان نادیارە و ئەوەش نازانین کە کابینەی نوێی دەوڵەتی ئێران ئایا هەمان ڕوانگەی هەیە لە دانوستانەکان یان نا.

لە هەمان کاتیشدا ئۆلیانۆف جەختی کرد کە ڕێککەوتنی نوێ لەسەر بەرنامەی ناڤۆکی ئێران نامومکینە و هیچ جێگرەوەیەک بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوونی نییە.

ئەو دیپلۆماتە ڕووسە زیادی کرد: هەموو گومانەکان سەبارەت بە نووسینەوەی ڕێککەوتنی نوێ وەهم و خەیاڵییە. ئاوەها شتێک نەک ئێستا بەڵکوو هەرگیز ناکرێت. ئێمە ئەبێ بە پێی راستییەکان بچینە پێشەوە و ئەرکی سەرەکیمان، بووژانەوەی خێرای ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە شێوەی سەرەتاییەکەیە.

News Code 38484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha