سەرلەشکەر سەلامی یەکەمین ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی وەرگرت

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران یەکەمین ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی وەرگرت.

بە پێی هەواڵی مێهر, سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی ئەمڕۆ لە ناوەندی ڤاکسیناسیۆنی خەڵکی هێزی زەوینی سوپا چاوپێکەوتنی کرد و یەکەمین ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای ئێرانی وەرگرت.
ئەو وێڕای ئاماژە بە بەشداری چالاکانەی بەشەکانی تەندروستی و دەرمانی سوپا لە پەنای دیکەی هێزەکانی دەرمانی وڵات, وتیشی: هەموو دەفرایەتییەکانی سوپا لە هەموو ناوەندەکانی وڵات بۆ ڤاکسیناسیۆنی خەڵک کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت.
ناوبراو داکۆکی کرد تا کۆتایی تەواوی کوتانی گشتیی ڤاکسین بەشداری دەکەین و هیوادارین بە یارمەتی خەڵک کۆتایی بەم نەخۆشییە لە وڵات بێنین و بگەڕینەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆمان.

News Code 38465

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =