بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: ئێوارەی ئەمرۆ شەمە 9ی گەلاوێژ لە رێورەسمێکدا پەردیسی سینەمایی مێهر لە شاری سەقز دەکرێتەوە.
مورادی رایگەیاند کە مەهدی دادمان سەرۆکی حەوزەی هونەریی ئێران ژمارەیەک لە بەرپرسانی فەرهەنگی و هەروەها بەرپرسانی پارێزگای کوردستان بەشداریی لەم ڕێورەسمە دەکەن.
لە پارێزگای کوردستان تا ئێستا تەنیا شارەکانی سنە و مەریوان سینەمایان بوو بەڵام لە بیجاڕیش بینای هۆڵی سینەما ئازادی بیجاڕ کۆتایی هات و لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێ کرا.
ئەو وتیشی: ئێستا چەندین پرۆژە لە شارەکانی سەقز، بیجاڕ و سنە بەرەو کۆتایی ئەڕوات کە مزگێنیدەری باشتر بوونی ڕەوتی بنیات نانی هۆڵە سینەماییەکان لە دیکەی شارەکای ئەم پارێزگایە.
مورادی ڕاشیگەیاند: بە کۆتایی هاتنی ئەم پرۆژانە، ٩ هۆڵی سینەمایی و ١٧٤٥ کورسی بە هۆڵەکانی پارێزگا زیاد کرا.
بۆچوونی ئێوە