بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف ڕایگەیاند: پێویست بوو لە ئەم سەفەرەدا بەستێنی پێویست بۆ هاوکاری ئابووری نێوان دوو ولاتەکە، ڕێککەوتنگەلێک کە پێشتر لە نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ کرابوو، دووبارە قسەیان لەسەر بکرێتەوە و پەسەندی کۆتایی بکرێن.
ناوبراو وتی: لە ئەو سەفەرەدا دیداری چڕوپڕ لە نێوان بازرگانانی ئێرانی و سووریا بەڕێوە چوو.
قاڵیباف وتیشی: بڕیارە ئەو ڕێککەوتنە لە یەکەم دەرفەت و کاتێک کە سەرۆک وەزیرانی سووریا بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری دێتە تاران شوێنگیری بکرێت و قسەی کۆتاییان لەسەر بکرێت و هیوادارین کە ئەو سەفەرە ئەنجامی باشی بۆ کەرتی بازرگانی وڵات بەتایبەتی بۆ کۆمپانیا تایبەتەکان هەبێت.
بۆچوونی ئێوە