خۆشحاڵم کە ئیسرائیلییەکانم تووڕە کرد

نۆرین وتی: من خۆشحاڵم لە ئەوەی کە بووەمە هۆی ئاڵۆزی و تووڕەیی زایۆنییەکان. ئەم ڕۆژانە پێوەندی دڵخۆشکەری زۆر لە جیهانی ئیسلامەوە وەردەگرم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە قودسی عەرەبی، فەتحی نۆرین جۆدۆکاری ئەلجەزایری کە پێشتر لە یاریی ئۆلەمپیکی 2020 لە پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین لە ڕووبەڕوو بوونەوەی نوێنەری وەرزشی ئیسرائیل خۆی بواردبوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە بڕیاری خۆی و ڕاهێنەرەکەی بەرگری کرد و ئەوەی هۆی شانازی گەلی ئەلجەزایر وەسف کرد.

ناوبراو جەختی کرد: من خۆشحاڵم لە ئەوەی کە بووەمە هۆی ئاڵۆزی و تووڕەیی زایۆنییەکان. ئەم ڕۆژانە پێوەندی دڵخۆشکەری زۆر لە جیهانی ئیسلامەوە وەردەگرم.

پێشتریش ئەو جۆدۆکارە ئەلجەزایرییە کە بەهۆی ڕووبەڕوو نەبوونەوە لەگەل نوێنەری ئیسرائیل لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ، بە شێوەی کاتی لەلایەن فیدراسیۆنی جیهانی جۆدۆوە بێبەر کرابوو، ڕایگەیاندبوو: نامەوێت دەستم بە نوێنەری ڕژێمێکەوە کە کەسانی بێ تاوان دەکوژێت ئالوودە بکەم.

مێدیا ئیسرائیلییەکان پێشتر ئەو هەوڵە وەرزشوانە ئیسلامی و عەرەبییەکانیان لە تانک و چەکی سەربازیش مەترسیدارتر وەسف کردبوو.

News Code 38444

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =