هێرشی ڕەگەزپەرستانە بۆ سەر ژنێکی کورد لە ئەنقەرە

بنەماڵەیەکی کوردی دانیشتووی ئەنقەرە بە هۆی هێرشی ڕەگەزپەرستانەی دراوسێیەکان و هەڕەشەی پۆلیس ناچار بوون ماڵەکەیان بە جێ بێڵن.

بە پێی هەواڵی مێهر، بنەماڵەیەکی کوردی دانیشتووی ئەنقەرە کە ژنێک و ٥ منداڵەکەی بوون، لە لایەن دراوسێیەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و ناچار کران ماڵ و خانووی خۆیان بە جێ بێڵن.

بە پێی هەواڵی MA ئەم بنەماڵەیە خەڵکی یوکسک ئۆڤای جۆلەمێرگ بوون و لە ئەلما داغی ئەنقەرە دەژیان کە لە لایەن درواسێیەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و بە وتەهایەکی نەشیاو وەکوو " کوردی پیس و تیرۆریست" توندوتیژییان لە گەڵ دەکرا.

ژنی ئەم بنەماڵەیە وتی: پاش هێرشی دراوسێیەکان پێوەندیمان لە گەڵ پۆلیس گرت و بەداخەوە ئەوانیش لایەنگری دراوسێیەکانیان کرد و بە ئێمەیان وت دەتوانین لێتان بدەین.

ئەم بنەماڵەیە پاش ئەم هێرشە ناچار بوون ماڵ و خانوویان بە جێ بهێڵن و بڕۆنە ناوچەی حەسەن ئوغلان.

News Code 38436

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =