بەغدا 3.5 ملیار دۆلار پارەی کارەبا قەرزداری ئێرانە

سەرپەرشتی وەزارەتی کارەبای عێراق هەواڵی دا کە قەرزی ئەو وەزارەتخانە بە ئێران 5.2 هەزار ملیار دینار واتا نزیک بە 3.5 ملیار دۆلارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل کەریم، سەرپەرشتی وەزارەتی کارەبای عێراق، جەختی کرد کە ئەو وڵاتە یەک مانگە کە هیچ کارەبایەکی لە ئێرانەوە نەهێناوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی عێراق، کەریم لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا جەختی کرد کە بەشێکی گەورە لە کێشەی کارەباری ئەمساڵی عێراق بەبۆنەی پێنەدانی پارەی وەزارەتی کارەبا لەلایەن خەزێنەیە و زیادی کرد کە ئەو وەزارەتخانە لە بودجەی 2021 هیچ پارەیەکی وەرنەگرتووە و بە قەرزەوە بەڕێوە دەبرێت.

سەرپەرشتی وەزارەتی کارەبا زیادی کرد کە ئەو وڵاتە ئێستاکە لە نێوان 19 بۆ 21 هەزار مگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.

ناوبراو وتی کە عێراق لە یەک مانگ پێشەوە هیچ کارەبایەکی لە ئێرانەوە نەهێناوە و زیادی کرد کە ئەگەر گازی ئێران نەبێت عێراق تووشی کارەسات دەبێت. ناوبراو هەواڵی دا کە قەرزی ئەو وەزارەتخانە بە ئێران 3.5 ملیار دۆلارە.

News Code 38431

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =