هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر گفتوگۆی نێوان عێراق و ئەمریکا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگەکە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تویتی کرد رایگەیاند، پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگەکە دەکات کە "هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه‌ سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابوری و کولتوری".

ماوەی چەند رۆژێکە شاندێکی عێراقی بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق و چەند تەوەرێکی دیکە بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەمریکان، لەو بارەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەکەیدا ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی مستەفا کازمی و شاندەکەی دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی کۆبونەوەکەوە نووسیبوو، هەردو وڵات وتوێژەکانیان لە رێگەی لیژنەی هاوئاهەنگی پەیوەست بە رێكکەوتننامەی ستراتیژی درێژەپێدەدەن، هەروەها تێیدا هاتوە کە ئەمریکا رێزگرتنی بۆ سەروەریی عێراق و یاساکانی عێراق دوپاتکردوەتەوە و بەڵێنی بە دابینکردنی ئەو یارمەتیانە داوە کە عێراق پێویستی پێیانە.

دەقی تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م که‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه‌ سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابوری و کولتوری. ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکوه‌زیر کازمی و تیمی عیراق ده‌که‌م.

News Code 38410

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =