تیرۆریستان دوبارە ئاوی حەسەکەیان گرتەوە

خەڵکی حەسەکە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە سەرەڕای هەبوونی کارەبا لە ناوچەکە، ئاویان لێ داخراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی دووشەممە، هێزەکانی تورکیا بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە چوونی تکنیسیەنەکانی ئیدارەی ئاو بۆ وێستگەی ئاوی علوک لە دەڤەری سەرێکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێگریان کرد.

لە 24 ی جوونی ڕابردوو، سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە چالاکییەکانی وێستگەی ئاوی علوک کە ئاوی نزیک بە یەک ملیۆن کەس لە شاری حەسەکە و دەڤەری دابین دەکرد، داخستووە و هێستا ئیزنی هەڵکردنی ئاوکەیان نەداوەتەوە.

سۆزدار ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئیدارەی ئاوی کوردستانی سووریا بە مێدیاکانی ڕاگەیاند: ئەوان لە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە سەرەڕای پێدانی کارەبا بۆ ناوچەی سەرێکانی بەڵام هێشتا ئاویان لێ داخراوە.

News Code 38409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =