AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٦ ٠٨:٠٣

لە جیهاندا تەنیا شەش وڵاتی تر ئەم ناوەندەیان هەیە؛

یەکەم ناوەندی دەرمانی شێرپەنجە بە شێوەی یۆن دەرمانیی لە ئێران کرایەوە

یەکەم ناوەندی دەرمانی شێرپەنجە بە شێوەی یۆن دەرمانیی لە ئێران کرایەوە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆم وێڕای ئاماژە بەوەی کە یۆن دەرمانی پێشکەوتووترین شێوازی دەرمانی شێرپەنجەیە، وتی: ئێران یەکەمین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیایە کە توانیویە ئەم سەرکەوتنە بە دەست بێنێ.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی لەم بارەوە وتی: ئێمە بینەری کرانەوە و دامەزراندنی ناوەندی یۆن دەرمانی ئێران لە کەرەجین کە بۆ جیهازاتی ئەم ناوەندە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ سەرمایە دانراوە و ئەمەش لە لایەن سەرمایە دانەرەوە دابین کراوە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەمە حەوتەمین نەخۆشخانەی جیهانە کە بەم جیهازاتەوە ساز دەکرێت، وتی: ساز کردنی ئەم نەخۆشخانە هەزار ملیار تمەن تێچووی بووە و ژێربیناکەشی ٢٦ هەزار مەتری چوارگۆشە.

ناوبراو داکۆکی کرد: ئەم نەخۆشخانە بۆ تووشبوانی شێرپەنجە ساز کراوە و بەشێکی بەرچاوی جۆرەکانی شێرپەنجە لەم ناوەندە بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین شێوازەکان دەرمان دەکرێن.

ساڵحی ڕاشیگەیاند: یۆن دەرمانی پێشکەوتووترین شێوازی دەرمانی شێرپەنجە لە هەموو جیهانە و لە ئوتریشیش ئەم شێوازە دوو ساڵە دامەزراوە و ژمارەیەک هێزی پزیشکی و ئەندازیاری ئێرانی لە ئوتریش فێر دەکرێن بۆ ئەوەی بتوانن کاروباری نەخۆشخانەی کەرەج بەڕێوە ببەن.

News ID 38407

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha