یەکەم ڤاکسینی mRNA ی مالاریا بەرهەم دێت

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری یەکێک لە یەکەم ڤاکسینەکانی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەوڵدایە بۆ وەبەرهێنانی یەکەم ڤاکسینی mRNA ی مالاریا. ئە وگەڵاڵە بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، چاوەڕوانی دەکرێت یەکەم تاقی کردنەوەی مرۆیی ڤاکسینی مالاریای mRNA تا ساڵی 2022 ی زایینی ئەنجام بدرێت.

ڤاکسینەکانی mRNA جۆرێکی نوێ لە ئەو ڤاکسیانەن کە لە لەش لە بەرانبەر نەخۆشییە چڵکییەکان پارێزەری دەکەن. ئەو ڤاکسینە خانەکانی لەش فیر دەکەن تا پڕۆتۆئینگەلێک چێ بکەن کە بتوانن وەڵامێکی ئیمن لە لەشدا دروست بکەن. ئە وەڵامە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ئانتی بادی و پارێزەری لە مرۆڤ. لە هەمان حاڵدا هەندێک نیگەرانی لەسەر خەساری ئەو ڤاکسینە لە ژێنەکانی لەش لە ئارادایە.

کۆمپانیای BioNTech هیوادارە ئەو جۆرە ڤاکسینە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی ئێچ ئایڤی، نەخۆشی سێل و نەخۆشی مالاریا بەکار بهێنێت.

News Code 38396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =