مستەفا کازمی عێراقی بەرەو ئەمریکا بەجێهێشت

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ره‌و واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت، به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكی فه‌رمیدا به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێكه‌وت، به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌ و زنجیره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌.

به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ش، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندبو، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی عێراقدایە بۆ جێگیرکردنی پەیوەندییە بەهێزەکان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەمای رێزگرتن و هاوئاهەنگی دولایەنە لە هەمو بوارەکاندا، ئەم سەردانە هەروەها بەرهەمی هەوڵێکی درێژخایەن و کاری چڕە لە گەڕەکانی گفتوگۆی ستراتیژی بۆ رێکخستنی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نیشتمانیی عێراق".

پێشتریش، جین ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاندبو، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی دوشه‌ممه‌ 26ی (ته‌موز/7)ی 2021 پێشوازی له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌دیداره‌كه‌ی نێوان جۆ بایدن و مسته‌فا كازمی گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شیی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باس له‌چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ و فێركردن، ئابوریی، وزه‌ و كلتور هاریكاری هه‌ردو وڵات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش.

له‌ئێستادا شاندێكی باڵای عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌مریكایه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان واشنتن و به‌غدا ده‌كه‌ن.

News Code 38363

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =