دانوستانە ستراتیژیکەکانی بەغدا- واشنتۆن

هاوکات لە گەڵ خولی نوێێ دانوستانەکان و وتووێژە ستراتیژیکەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدا، گرووپەکانی بەرخۆدان لە عێراق داکۆکییان کردە سەر پێویستیی چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکیی لە خاکی عێراق.

بە پێێ هەواڵی مێهر، خولی نوێی دانوسانەکان و وتووێژە ستراتیژیکەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەستی پێ کردووە. هاوکات هەموو کەسایەتییەکانی عێراق و گرووپەکانی بەرخۆدان داکۆکییان کردە سەر چوونە دەرەوەی خێرای سەربازانی ئەمریکی لە خاکی ئەو وڵاتە.

عەمار حەکیم، ڕێبەری بزووتنەوەی حیکمەتی نەتەوەیی عێراق لە کاردانەوە بەم دانوستانانە، لە تویتەردا نووسی: ئێمە هەموومان بڕوامان بە شاندی دانوستانکاری عێراقی لە خولی نوێێ دانوستانەکان هەیە.

ئەو وتیشی: هیوادارین ئەم شاندە بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی خۆیان بە ڕێککەوتنێکی باش بگەن کە ببێتە هۆی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان و هاوکاری ئابووری و فەرهەنگی نێوان دوو وڵات.

لە لایەکیترەوە کۆمیتەی هاواهەنگی گرووپەکانی بەرخۆدان بڵاوکراوەیەکی لەم بارەوە دەرکرد و داکۆکی کردە سەر چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکیی لە خاکی عێراق.

ئەم کۆمیتە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕاسپاردەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە عێراق بەرگری لە ئاسایشی ڕژیمی زایۆنی و سیخوڕی لە بەرخۆدانە. گەر ئەمریکییەکان بیانەوێ لە خاکی عێراق بڕۆنە دەرەوە، دەبێ لە هەموو خاکی ئەم وڵاتە بڕۆنە دەرەوە.

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەم بارەوە وتوویە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق پێویستیان بە بەرنامەی فێرکاری و چەکی ئەمریکا هەیە. ئەمەش کاردانەوەی کەسایەتییە عێراقییەکانی بەدواوە بوو.

نەسر ئەلشەمری جێگری سکرتێری گشتیی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لەم بارەوە ڕوونی کردەوە: وتەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق مایەی شەرمسارییە. ئەم وتانە بۆ جێبەجێ کردنی خواستی ئەمریکییەکانە کە دەیانەوێ بە هەر بیانوویەک لە عێراقدا بمێننەوە و دەسەڵات و سامانی ئەم وڵاتە تاڵان بکەن.

ئاشکرایە ئاکامی هەر دانوستانێک لە گەڵ ئەمریکا دەبێ ببێتە هۆی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق. ئەمەش هەمان بابەتە کە هیزەکانی بەرخۆدان داکۆکی لە سەر دەکەن. ئەمەش ڕوونە کە حیزبەکان، بزووتنەوەکان و گرووپە عێراقییەکان هەموو چاوەڕوانی چوونە دەرەوەی سەربازە ئەمریکییەکانن.

هەروەها ئەمەش ڕوونە گەر دانوستانەکان بەم ئاکامە نەگات، گرووپەکانی بەرخۆدان هۆشداری توند بە سەربازە ئەمریکییەکان ئەدات.

News Code 38353

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =