راسپاردەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بە شێوەی فەرمی کۆتایی دێت

بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا دەیانەوێ تا کۆتایی ساڵی زایینی کۆتایی بە ڕاسپاردەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بێنن.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی پۆلیتیکۆ، بەرپرسێکی ئەمریکیی و دوو کەس لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا دەیانەوێ ڕاسپاردەی سەربازی ئەمریکا بۆ رۆڵێکی ڕاوێژکارانە بگۆڕن کە ئەمەش نیشاندەری کۆتایی هاتنی فەرمی راسپاردەی ئەمریکا لەم وڵاتەیە.

بە پێی وتەی ئەو بەرپرسانە ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی نادیار لە عێراقدا دەمێننەوە. ئەم هێزانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ داعش ڕاوێژکاری و پشتیوانی عێراق دەکەن.

شیاوی ئاماژەیە دوا بەدوای سەفەری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشینتۆن و دیدار لە گەڵ جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەرپرسانی ئەم دوو وڵاتە دەیانەوێ ڕۆژی دووشەمە بڕیاری خۆیان ڕابگەینن.

News Code 38337

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =