سەربازانی ئەمریکایی کۆتایی ئەمساڵ لە عێراق دەکشێنەوە

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵی ئەمریکی بە گێرانەوە لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی2021 جگە لە ژمارەیەکی کەم ، لە عێراق دەکشێنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ،بە گوێرەی خشتەی پەسەند کراوی نێوان ئەمریکا و عێراق، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا تا کۆتایی ساڵی 2021ی زایینی لە خاکی عێراق دەچنە دەرەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لەم ڕۆژانەدا لەمبارەوە بەیاننامەیەک دەردەکرێت کە جەخت لە سەر گرینگایەتی بوونی ئەمریکا لە عێراق بۆ بەرەنگاریی تیرۆرزیم و هاوکاری هێزە عێراقییەکان دەکات.

گۆڤاری پۆلیتیکۆ بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئاماژەی داوە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بە تەواوەتی لە عێراق ناکشێنەوە و ژمارەیەکیان دەمێنێتەوە.

News Code 38327

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =