شۆرای ستراتیژیکی تایبەت بۆ خووزستان پێک دێت

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە فەرمانی پێک هێنانی شۆرای ستراتیژیکی تایبەت بۆ خووزستانمان داوە، وتی: بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی خووزستان تەنانەت یەک رۆژیش بە فێڕۆ نادەین.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەییسی ئەمڕۆ لە دانیشتنی تایبەت بۆ لێکدانەوەی دۆخی خووزستان، وتی: پارێزگاری تایبەت بۆ خووزستان دیاری دەکەین بۆ ئەوەی لە دانیشتنەکانی شاندی دەوڵەتدا بەشداری بکات.

ئەو وتیشی: فەرمانی پێک هێنانی شۆرای ستراتیژیکی تایبەت بۆ خووزستانمان داوە و بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی خووزستان تەنانەت یەک رۆژیش بە فێڕۆ نادەین.

ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆ خەڵکی دینداری خووزستان بە هۆی کێشەی جۆراوجۆرەوە لە ڕەنج و سەختی دان و دەبێ بۆ تێپەڕ کردنی ئەم دۆخە بەرنامەی خێرا و جیدی دابڕێژین.

رەییسی داکۆکی کرد: چەند پارێزگامان لە وڵات هەیە کە دەبێ سەرنجی تایبەتیان بدەین کە گرینگترینیان خووزستانە. دەمانەوێ لە دەوڵەتی سێزدەهەمدا هەوڵ بدەین کێشەکان چارەسەر بکەین و داڵغەیەک بۆ خەڵکی ئەم پارێزگا نەمێنێتەوە. خەڵکی ئەم پارێزگا دڵنیا دەکەینەوە کە لە هەموو دەفرایەتییەکانی پارێزگا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان کەڵک وەردەگرین.

ئەو هەروەها داکۆکی کردە سەر جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە سەر خووزستان و وتی: گەر ئەو گەڵاڵەیە جێبەجێ ببوایا بێگومان ئەمڕۆ دۆخی خووزستان بەم شێوە نەبوو بۆیە ئەم گەڵاڵە بە شێوەی جیدی لە لایەن دەوڵەتی نوێیەوە لە بەرچاو دەگیردرێت.

News Code 38322

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =