وتەکانی "نێد پرایس" سەبارەت بەئاڵۆزییەکانی خوزستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای پشتیوانی لە ئاڵۆزییەکانی خوزستان ڕایگەیاند: واشینتۆن بە وردی چاودێری ئەم ڕووداوانە دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، "نێد پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەوڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی خوزستان، وتی: ئێمە بە وردی ئاگاداری خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە خوزستان و هەروەها تیرهاوێژی بۆ خۆپیشاندەرانین.

ئەو لە درێژەشدا باسی مافی مرۆڤ و پێداگری لە سەر مافی ئازادی بۆ خەڵکی ئیرانی کرد و ڕایگەیاند: خەڵکی ئێرانیش وەکوو دیکەی وڵاتان دەبێ بە بێ ترس لە توندوتیژی و قۆڵبەست کران داوای مافی خۆیان بکەن.

News Code 38318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =