ئەمریکا و عێراق ڕێککەوتن لەسەر خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: لە دانوستانەکاندا ڕێککەوتن لەسەر خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق چوارشەممە رایگەیاند: هیچ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە عێراقدا نیە، بەڵکو ئەمریکییەکان لە بنکە سەربازییەکانی عێراقدان.

وەزیری دەرەوەی عێراق راشیگەیاند، چوارەمین گەڕی دانوستانی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا کۆتا گەڕی دانوستانەکانە.

وتیشی: لەدیدارەکەی کازمی و بایدندا کۆی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا تاوتوێ دەکرێن.

راشیگەیاند: ڕەنگە عێراق و ئەمریکا دوای دانوستانەکان بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنی ساڵی 2008.

وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی داعشەوە ڕایگەیاند هێشتا داعش هەڕەشەو مەترسییەو پێویستمان بە هاوکاری هەواڵگریی ئەمریکا هەیە.

News Code 38313

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =