27379 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 213 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 27379 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 213 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 87 هەزار و 837 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 603 هەزار و 527 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 185 هەزار و 946 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 38307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =