دەسەڵاتی هاوسەرۆکی یەکێتیم ڕادەستی بافڵ کرد

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ناوبراو لە ڕێگای کۆنگرەی حزب و بە هەڵبژاردنەوە دەسەڵاتم بەدەستەوە گرتووە نەک لە ڕێگای کودەتاوە، لە ڕادەست کردنی دەسەڵات لە ڕێگای یاساییەوە بە بافڵ تاڵەبانی بە شێوەی کاتی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو، دوای کێشەکانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئەو هاوسەرۆکەکەی تری یەکێتی، سەرجەم دەسەڵاتەکەیی بە پێی بڕیاری نووسینگەی سیاسی پارتەکە لە دەست دا، لە پەیامێکدا بە بۆنەی جێژنی قوربان، لە خەڵکی هەرێم بە بۆنەی ڕووداو و دژایەتییەکانی ئەم دواییە لە یەکێتی نیشتمانی داوای لێبوردنی کرد و ڕایگەیاندووە کە هەرگیز بڕوای بە بەکارهێنانی هێزی چەکدار بۆ چارەسەر کێشە حزبییەکان نەبووە و پێی وایە کە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بەس لە کاتی هەڕەشە لەسەر هەرێم بەکار بهێنرابا نەک بۆ بەهدی هێنانی ئامانجی تاکەیی.

لاهوور شێخ جەنگی جەختی کردووە کە لەخۆبوردوویی و نیشان نەدانی کاردانەوە هاوپەیوەند بە ئەو دژایەتیانە لەلایەن ناوبراوەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سلێمانی و هەرێم بووە.

ناوبراو لە درێژەدا هێناویە کە گرینگ ئەوەیە کە لە ئەو دژایەتیانە، یەک دڵۆپ خوێنی منداڵانی هەرێم نەڕژاوە و بە بێدەنگی ڕاگرتنی خۆی ڕێگری کردووە لە دوو بەشی بوونەوەی یەکێتی و ئەو ڕێگایە بە باش دەزانم کە بۆ چارەسەر کێشەکان بگەڕێینەوە لای ئەنجومەنی رێبەرایەتی پارتەکە کە ڕوایی خۆیی لە کۆنگرەوە وەرگرتووە.

شێخ جەنگی وەتیشی کە ناوبراو لە ڕێگای کۆنگرە و هەڵبژاردنەوە دەسەڵاتی بەدەستەوە گرتووە نەک کوودەتا و ئێستاش بە دڵ ئاوەڵاییەوە بە شێوەی کاتی دەسەڵات دەدەمە دەستتی بافڵ تاڵەبانییەوە تا کاتێک کە پەیڕەوی ناوخۆ بگۆڕدرێت.

News Code 38301

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =