به‌بێ‌ ئاشتی‌ له‌ كوردستانی تورکیا ئاشتی‌ له ‌سووریا مه‌حاڵه‌

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كه‌ له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان كورد‌و تورك ره‌نگه‌ شه‌ڕێكی ئیتنیكی ناوخۆیی له‌توركیا سه‌رهه‌ڵبدات، پێشیوایه‌ به ‌بێ‌ ئاشتی‌ له كوردستانی تورکیا ئاشتی‌ له‌ سووریا مه‌حاڵه‌ به‌دی بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وته‌كانی‌ ده‌میرتاش له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی (ئیریش تایمز)، كه‌ تێیدا تیشكی‌ خستووه‌ته ‌سه‌ر دۆخی‌ ئاڵۆزی‌ ناوچه‌كه‌ به‌گشتی ‌‌و ئاماژه‌ی‌ داوه‌ به‌ بارگرژییه‌كانی‌ كوردستانی تورکیا.

هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ شه‌ڕی سووریا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌شه‌ڕی كوردستانی تورکیا، جه‌ختی كردووته‌وه کە‌ "به‌بێ ئاشتی له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا مه‌حاڵه‌ ئاشتی له ‌سووریا بێته‌كایه‌وه‌ چونكه‌ حكوومه‌تی توركیا به‌یه‌ك چاو سه‌یری كوردانی توركیا و سووریا ده‌كات. "

وتیشی: "ئه‌م شه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵگای كوردی و توركی به‌ره‌و دابڕان ده‌بات".

شه‌ڕ‌ و بارگرژییه‌كانی‌ كوردستانی تورکیا، له‌مانگی‌ حه‌وتی‌ ساڵی‌ رابردووه‌وه‌ به‌رده‌وامیی‌ هه‌یه‌‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ بوونه‌ته‌ قوربانی، جگه‌ له‌و زیانه‌ ماددییانه‌ی‌ به‌ر خه‌ڵك‌و ناوچه‌كه‌ كه‌وتوون.

ده‌میرتاش‌ و په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی هه‌ده‌په، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ڕابردووی توركیادا به‌ به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ پشتگیری مافه‌كانی كورد و كه‌مینه ‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و چه‌په‌كان و كه‌سانی ژینگه‌دۆست و مافه‌كانی مرۆڤ چوونه‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌پێی یاسایه‌كی ئه‌و وڵاته‌ پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانتاره‌كانیان لاده‌برێت تا دواتر به‌تۆمه‌تی پاڵپشتیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) دادگایی بكرێن.

ئه‌نقه‌ره‌ دژایه‌تی ده‌سكه‌وت ‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوردانی كوردستانی سووریا ده‌كات، كه‌ سه‌ركه‌وتووترین هێزن له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا، چونكه‌ ده‌ترسێت كوردانی تورکیاش هه‌وڵبده‌ن وه‌كوو كوردانی سووریا خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

ده‌میرتاش سه‌باره‌ت به‌ ئاشتی له‌ توركیا ئاشكرای كرد: "من له‌پێناو ئاشتیدا سیاسه‌ت ده‌كه‌م، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر دانیشتنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان دا ئاشتی لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ ئاماده‌م له‌گه‌ڵیدا دابنیشم".

سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی‌ نێوان په‌كه‌كه‌‌و توركیا، دوای‌ دوو ساڵ له‌ئارامی‌ هات به‌هۆی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتیه‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا، به‌ته‌واوی‌ په‌كی كه‌وتووه.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ره‌خنه‌ی له‌به‌رپرسانی‌ ئه‌ورووپا گرتووه‌‌ و ده‌ڵێت پێویسته‌ هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ وه‌ستاندنی توندوتیژی له باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، رونیشیكردۆته‌وه‌ "ئه‌وانه‌ی ده‌توانرێت قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت ته‌نیا پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌ورووپایه، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتداران ‌و حكوومه‌ته‌كانی ئه‌ورووپا پێویستیان به‌رێككه‌وتنێكی باشه‌ له‌گه‌ڵ توركیا به‌هۆی قه‌یرانی په‌نابه‌رانه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌".

News Code 3829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =