ئێران ڕایگەیاندووە فیلمی کامێراکانی ئاژانس دەپارێزێت

ڕافائێل گرۆسی لە گفتوگۆیەکدا وتی کە ئێران ڕایگەیاندووە کە زانیاری تۆمار کراو لەلایەن جیهازاتی چاوەدێری ئاژانس هەر دەپارێزێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بلومبرگ، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە لێدوانێکدا وتی کە ئێران ڕایگەیاندووە کە هەر زانیاری تۆمار کراو لەلایەن جیهازاتی چاوەدێری ئاژانسەوە دەپارێزێت.

بو گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕافائێل گرۆسی وتی: ئەمە دۆخێکی نالەبارە چونکوو ئەمە جۆرێک دەستەبەر کردنی نافەرمییە و ئێمە نازانین کە پرسەکە هەر بەم شێوەیەیە یان نا بەڵام چارەیەکی دیکەمان نییە.

بە پێی نووسراوی بلومبرگ، بەڵام ئێران تا کاتی کۆتایی دانوستانەکانی ڤیەنا و چارەسەری گەمارۆکان ئیزنی دەستپێڕاگەییشتنی زانیارییەکان ناداتە چاوەدێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی.

گرۆسی سەبارەت بە درێژەی بەشداری ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیش وتی: ئەبێ چاوەروان بین تا دەوڵەتی نوێ چ بڕایرێک لە ئەو بارەوە دەدات.

News Code 38284

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =