باس کردن لە وەدواخستنی هەڵبژاردنەکان هەوڵ دان بۆ ئاڵۆزی ڕای گشتییە

سەرۆک پارلەمانی عێراق وتی: باس کردن لە وەدواخستنی هەڵبژاردنەکان هەوڵ دان بۆ ئاڵۆزی ڕای گشتییە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆک پارلەمانی عێراق وتی: باس کردن لە وەدواخستنی هەڵبژاردنەکان هەوڵ دان بۆ ئاڵۆزی ڕای گشتییە. بە بێ بەشداری بەربڵاو لە هەڵبژاردن ئەگەری گۆڕانی ڕەوتی سیاسی بوونی نییە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی کشانەوەی بزووتنەوەی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی کرد و وتیشی: عێراق پێویستی بە هەموو گرووپە سیاسییەکانە و بزووتنەوەی سەدر بزووتنەوەیەکی کاریگەرە.

پێشتر کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق کاردانەوەیان بە کشانەوەی ڕێبەری بزووتنەوەی سەدر لە هەڵبژاردنەکان نیشان دابوو.

عێزەت ئەلشابندر سیاسەتوانی عێراقی لەم بارەوە داکۆکی کرد: موقتەدا سەدر بە شێوەی ڕوون و ئاشکرا ڕای خۆی سەبارەت بە بەشداری لە دەوڵەت و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەربڕی و پێویستی بە شرۆڤە نییە.

ئەحمەد عەبدولسەعادە نووسەر، ڕۆژنامەوان و چالاکی میدیایی عێراق کاردانەوەی بە کشانەوەی سەدر نیشان دا و وتی: ئەم کارانە پێشەکییەک بۆ وەدواخستن یان هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنەکانە.

News Code 38278

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =