کازمی ناوێرێت هۆکارەکانی تیرۆری هێشام هاشمی ئاشکرا بکات

ئەندامێکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وتی:. سەرۆک‌وەزیر نایەوێت ڕاستیەکان بدرکێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامێکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە ڕەخنە لە دانپێدانان بە کوشتنی هێشام هاشمی شرۆڤەکاری عێراقی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی بە تاوانبار کرد کە ناوێرێت هۆکارە سەرەکییەکانی تیرۆری ناوبراو ئاشكرا بکات.

هۆشیار عەبدوڵڵا لە تویتێکدا لەو بارەوە نووسی: ڕاپۆرتی تەلەڤیزیۆنی فەرمی بە دەسخۆشی لە کازمی، دانپێدانانەکانی کەسێک بە تۆمەتی تیرۆری هشام هاشمی دەگرێتەوە.

ئەو ڕاپۆرتە بەتواوەتی بێ هیواکەرە. بەڵام پرسیاری گرینگتر ئەوەیە: چ کەسێک ئەو کەسانەی ناردووە بۆ ئەو کارە. وادیارە بەڕێز کازمی ناوێرێت ناوی ئەو هۆکارانە ئاشكرا بکات.

News Code 38267

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =