کازمی: گفتوگۆکانی ئێران-ئەمریکا کاریگەری دەبێت لەسەر ناوچەکە

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئیزن نادات عێراق ببێتە شوێنێک بۆ هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی، هیوای خواست کە وڵاتەکەی هەرگیز نەبێتە شوێنی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمریکا و ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ئەلعەرەبییە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی سعوودی بە دەربڕینی هیوا لە ئەوەی کە وڵاتەکەی نابێتە گۆرەپانی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا، وتی کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کاریگەریی لەسەر ناوچەکە دەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لەگەڵ لایەنی ئیران گفتوگۆ دەکات، هۆکاری ئەو کارەی پێویست بوونی عێراق بە سەقامگیری و ئاسایش وەسف کرد و وتی کە بەزوویی و دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی دەوڵەتی نوێی ئێران سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها پێوەندیی بەغدا-ڕیازی زۆر باش وەسف کرد و جەختی کرد کە ئیزن نادات عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ هەڕەشە لەسەر دراوێکانی و پاڵپشتی لە سنوورەکانییەکمایەتی وڵاتەکەی وەسف کرد.

ناوبراو ڕایگەیاند کە سەفەری بۆ ئەمریکا بۆ ڕێکوپێک کردنەوەی پێوەندییەکان و چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان ئەنجام دەبێت.

News Code 38266

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =